هەواڵ
هاتوچۆی سلێمانی هه‌زاران تابلۆی كۆن ده‌فرۆشێت
 ئاڕاستە


لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە،هاووڵاتیان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەك تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل ئاگاداردەكاتەوە.

هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەنیازە (2437) دوو هەزار‌و چوار سەد‌و سی‌و حەوت جوت تابلۆی كۆنی ئۆتۆمبێل‌و (4725) چوار هەزار‌و حەوت سەد‌و بیست‌و پێنج تابلۆی كۆنی ماتۆڕسكیل كە  لە جۆری فافۆنن بە ووردكراوی بفرۆشێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداری سەرجەم ئەو كەس‌و لایەنانە دەكاتەوە كە ئارەزوو مەندی كڕینی ئەو تابلۆ ووردكراوانەن، لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە داواكاری كڕین لە بەشی تابلۆكان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پێشكەش بكەن.

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو:‌ دوا بەرواریش بۆ وەرگرتنی داواكارییەكان ڕۆژی 15ی 11 ده‌بێت.
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2019 3:38:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ