وەرزش
هەڵبژاردەی عێراق ناتوانێت لە خاکی خۆیدا یاری بکات
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانەوە فیفا ڕێگە نادات هەڵبژاردەی عێراق یاریەکانی لە خاکی خۆیدا ئەنجام بدات.

یەکێتى تۆپى پێى جیهان ناسراو بە فیفا لە نوسراوێکى فەرمیدا، کە بۆ یەکێتى تۆپى پێى عیراقى ناردووە، داواى گواستنەوەى یارییەکانى هەڵبژاردەى عێراقى کردووە لە پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ دەرەوەى عێراق.

بڕیار وایە لەم مانگەدا هەڵبژاردەی عێراق دوو یاری بەرامبەر هەڵبژاڕدەکانی ئێران و بەحرێن لەمیانی جەولەکانى پێنجەم و شەشەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ مۆندیالى ٢٠٢٢ى قەتەر و جامى ئاسیاى ٢٠٢٣ى چین.


فیفا رازی نیە یاریەکانی هەڵبژاردەکە لەیاریگاکانی هەولێر و زاخۆ ئەنجام بدرێت و دەیەوێت یاریەکان بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی خاکی عێراق
208 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/6/2019 3:52:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ