هەمەڕەنگ
واخۆت فێركه‌ بنێشت قووت نه‌ده‌یت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ زۆر ئاره‌زووى جوینى بنێشت بكه‌ین و به‌رده‌وام حه‌ز بكه‌ین  بنێشت بخۆین ، به‌ڵام ده‌پرسین قوتدانى بنێشت تا چه‌ند ته‌ندروسته‌ ؟
جوینى بنێشت ڕۆژانه‌ ده‌توانى "20" خوله‌ك بۆ نیو كاتژمێر بیجویت ،زۆر جوینى بنێشتیش ناته‌ندروسته‌ به‌ڵام باشتروایه‌ قوتى نه‌ده‌ى ، و ئه‌گه‌ریش قوتى بده‌یت زیانێكى ئه‌وتۆت پێ ناگه‌یه‌نێت ، به‌ڵكو ڕه‌نگه‌ گه‌ده‌ت هه‌رسى نه‌كات و فڕێ ى بداته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئاڵۆزى پێكهاته‌ى بنێشته‌كه‌وه‌.
به‌ڵام منداڵ به‌هۆى ته‌سكى سورێنچك و ریخۆڵه‌كانییه‌وه‌  ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئه‌و بنێشته‌ گیر بخوات له‌ ریخۆڵه‌كانیدا  هه‌ر بۆیه‌ مه‌هێڵه‌ بنێشت قووت بدات به‌تایبه‌تى منداڵى خوار ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ باشتروایه‌ دایكان و باوكان ئاگاداریان بن و فێریان بكه‌ن بنێشت قووت نه‌ده‌ن .
415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2019 12:31:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ