چاودێرانی سیاسیی کورد پێیان وایە، هەموارکردنەوەی دەستوور، کە لە ساڵی 2005 نوسراوە و زۆرینەی گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان پەسەندی کردووە، هەوڵێکی لایەنە عێراقیه‌كانه بۆ رەتکردنەوە و لادانی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.
چاودێرانی سیاسی و نوسه‌ران له‌باره‌یه‌وه به مه‌ترسی ده‌زانن و بۆچونه‌كانی خۆیان له‌باره‌یه‌وه خستۆته‌ڕوو ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن وه‌ره‌قه‌ی كوردی له‌نێو ئه‌جێندای په‌رله‌مانی عیراق روون نییه و نازانرێت هه‌ڵوێستیان چییه.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له قاڵبدانی پێشمه‌رگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه
غهلهف غه‌فوری ڕۆژنامه‌نوس ده‌ڵیت:خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ئاماژه‌كانی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كوردستان باش نابن، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، خراپ ناوهێنانی سیستمی فیدراڵی كه جێگره‌وه‌كه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆیان كرا، له قاڵبدانی پێشمه‌رگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه، ته‌عریب و تهشیعكردنی كه‌ركوك و زۆر شوێنی دیكه‌ش، له‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ن كه به‌رۆكی كورد ده‌گرن، سا بائیتر سه‌ركردایه‌تیی كورد بشیه‌وێ بێلایه‌ن بێ كه راست وایه، لایه‌ندار بێت.
ده‌شڵێت:له نزیك خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان هه‌یه، ئاراسته‌ی سیاسی و بیركردنه‌وه‌یان روون نییه، وه‌ره‌قه‌ی كوردی له‌نێو ئه‌جێندای په‌رله‌مانی عیراق روون نییه و نازانرێت هه‌ڵوێستیان چییه، ته‌نانه‌ت نوێنه‌رایه‌تیی كوردستان له به‌غدا یه‌كگرتوو نین و تائێستا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی روونی كوردستانی له به‌غدا نه‌كردووه.
ده‌بوو ڕۆژانه كۆبوونه‌وه‌ی چڕ بكرایه كه ده‌زانن كوردستان مه‌ترسیی له‌سه‌ره
غهلهف غه‌فور باسی له‌وه‌شكرده‌وه،خۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی كوردستانی له هه‌ولێره‌وه گه‌ڵاڵه ده‌كرێت، ده‌بوو له سه‌روه‌ختی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداوه رۆژانه كۆبوونه‌وه‌ی چڕ بكرایه، كه ده‌زانن له‌هه‌ركات زیاتر كوردستان مه‌ترسیی له‌سه‌ره و به‌بیانووی جیاواز دوورگرتن له‌یه‌ك، زیاتر هه‌ڵوێست و سه‌نگی كوردی لاواز ده‌كات وپرسیار گه‌لێك كه گرنگه وه‌ڵامێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و بڕیارلێدراوی له‌باره‌وه ئاماده‌بێت، هێشتا سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له‌سه‌ری كۆنه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سیستمی فیدراڵی گۆڕدرا، ئه‌گه‌ر شوناسی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌گه‌ر سیستمی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مواركرایه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانی كه‌متر كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چی بكات و چۆن رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ده‌بێته‌وه؟
خواستێكی ده‌ره‌كی كار له‌سه‌ر گه‌وره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
باسی له‌وه‌شكردوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه مه‌ترسی گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی جددی دروستكردووه، خۆ دوورگری حزبه‌كانی كوردستان و نه‌بوونی وتارێكی سیاسی كوردستانی به‌هه‌مان شێوه مه‌ترسین، دووریش نییه خواستێكی ده‌ره‌كی كار له‌سه‌ر گه‌وره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و بیه‌وێ شڵه‌ژانێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.خواستی چاكسازیی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا بۆ ناكرێته ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پێش هه‌ژانی سیاسی كوردستانی پرۆژه‌یاسای چاكسازیی له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت و به‌كردار ده‌ست بكرێت به ئه‌نجامدانی چاكسازیی سیاسی و ئیداریی كه ساڵانێكه گه‌نده‌ڵی له كوردستان زیانی زۆری له خه‌ڵك و حكومه‌تیش داوه.
حه‌قه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی چاكسازیی بخاته بواری كردارییه‌وه
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت:مادامه‌كێ هۆكاری خۆپیشاندانه‌كانی عیراق روونه، حه‌قه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی چاكسازیی بخاته بواری كردارییه‌وه و سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی وشك بكات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان هۆكار مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كوردستان گه‌وره‌تر ده‌بن ویه‌ك وتاری سیاسی به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ده‌ره‌وه، یه‌ك به‌رنامه‌ی چاكسازیی بۆ پێشخستنی دۆخی حوكمڕانی و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك له هه‌ره ئه‌ركه پێویستهكانن، بۆ ئه‌وه‌ش نزیكبوونه‌وه و گفتوگۆی نیشتمانییانه‌ی حزبه‌كانی كوردستان ده‌بێته كلیلی چاره‌سه‌ر و رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كوردستان.
گۆڕینی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و چاودێری سیاسی ده‌ڵیت:به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو، خۆپیشاندانه توندوتیژه‌كانی عیراق له خۆپیشاندانی دژ به گه‌نده‌ڵی و كه‌میی خزمه‌تگوزاریی گشتی و بێكارییه‌وه بوونه خۆپیشاندان دژی ستراكچه‌ری یاسایی – ده‌ستووریی رژێمی عیراق و داواكردنی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور. ئه‌م پرسانه‌ش پرسی زۆر هه‌ستیارن و پشت ئه‌ستوورن به‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه له ساڵانی 2004 و 2005 دا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی فیدراڵیزم و سیستمی په‌رله‌مانی و مافی كه‌مینه‌كان و مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان هاتۆته كایه‌وه. بۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م مافانه به‌مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی دێت. وروژاندنی مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی له وڵاتێكی وه‌ك عیراقدا، خۆی له‌خۆیدا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه هه‌موو ته‌نگژه‌كانی عیراق له‌ساڵی 1958 به‌دواوه ده‌رهاوێشه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تین. به وردبوونه‌وه له مێژووی هاوچه‌رخی عیراق، ده‌رده‌كه‌وێ كه عیراق دوو ئه‌زموونی دیموكراسیی به‌خۆیه‌وه دیوه. یه‌كێكیان 37 ساڵی خایاندووه و كه‌وتۆته ماوه‌ی 1921 – 1958 و ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی پاش رووخانی رژێمی پێشووه و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه. هه‌ردوو ئه‌زموون پشت ئه‌ستوورن به سیستمی په‌رله‌مانی و له‌نێوان ئه‌م دوو ئه‌زموونه‌دا ئه‌زمونی 46 ساڵه‌ی دیكتاتۆریای سیستمه سه‌رۆكایه‌تییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان دێ كه عیراقیان وێران كرد و ته‌نگژه‌یه‌كی زۆریان بۆ ناوچه‌كه دروستكرد. بۆیه، هیچ شتێك گه‌ره‌نتیی ئه‌وه ناكات كه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، عیراق له دیكتاتۆریای تاك دوور ناخاته‌وه.
ئه‌مه یه‌ك. دوو، سیستمی سه‌رۆكایه‌تی به‌كه‌ڵكی وڵاته فره نه‌ته‌وه‌كان نایه‌ت، چونكه له سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره ده‌توانێ ده‌ست به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا بگرێ و لێره‌دا به‌شداریی گروپه‌كانی تر له به‌شدارییه‌كی رووكه‌ش به‌ولاوه هیچی تر نابێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌چاوی سۆزیشه‌وه سه‌یری نه‌ته‌وه‌كانی تر بكرێ. له زۆربه‌ی سیستمه سهرۆكایهتییهكاندا سه‌رۆك له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی حكومه‌تیشه. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ سیستمی سه‌رۆكایه‌تیدا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی زۆرتر ئیدارین و سه‌رۆك خۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی داده‌نێ.له سیستمی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌رۆك بنچینه‌ی سیستم پێكدێنێ نه‌ك په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش به‌م واتایه دێت كه په‌رله‌مان له سیستمه سهرۆكایهتییهكاندا رۆڵێكی سه‌ره‌كیی نابێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له توركیای پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی ده‌یبینین. له دۆخێكی وادا په‌ره‌سه‌ندنی سیاسیی عیراق پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌بێ
ئه‌سه‌سه‌رد باسی له‌وه‌شكردوه،له‌و كه‌ش و هه‌وا ئاڵۆزه‌ی كه تێیدا پێشنیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هاتۆته ئاراوه، هه‌مواركردنه‌وه‌كه هه‌ر به‌لای سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كاندا داده‌شكێنێ كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌بێ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كاروباری داهات، سه‌رچاوه‌كانی وزه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا.له‌لایه‌كی تره‌وه، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به خۆڕایی نه‌هاتووه. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا به‌و سه‌ره‌نجامه ده‌گات كه گروپه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ده‌ست بێنن. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌در سه‌ركه‌وتوو بێ له سه‌پاندنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا، ده‌بێته كه‌سی یه‌كه‌می عیراق. له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 دا فراكسیۆنی سه‌در پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا. له‌و ژینگه‌یه‌شدا كه تێیدا سه‌در بۆته بزوێنه‌ری شه‌قام له دژی حكومه‌ت، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێ. ره‌نگه سه‌در چاوی له سه‌رۆكایه‌تی نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات سه‌رۆكایه‌تییه‌كان دابنێ و سیاسه‌ته‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه دابڕێژێ. رۆڵێك كه سه‌در بیری لێ ده‌كاته‌وه، نزیكه له رۆڵی خومه‌ینی له ئێرانی پاش رووخانی رژێمی شا، كاتێك خومه‌ینی وه‌ك رابه‌ری شۆڕش، ئه‌و ده‌ستووره‌ی سه‌پاند كه له‌كاتی ئاواره‌ییدا، له نه‌جه‌ف بیری لێ كردۆته‌وه و له چوارچێوه‌ی تیۆریی ویلایه‌تی فهقیهدا هێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی داڕشتووه. سه‌در له پشت په‌رده‌وه ده‌یه‌وێ كۆنترۆڵی هه‌موو شتێك بكات و زۆر گوێ به‌وه نادات كه سیستمه دڵخوازه‌كه‌ی ناوی ویلایه‌تی فه‌قیهی عیراقی بێت یان ناوێكی تری هه‌بێت.
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا عیراق به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌بات
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه گومان هه‌بوو كه جموجوڵهكه په‌یوه‌ندیی به ناكۆكی ناو ماڵی شیعه‌كانه‌وه هه‌بێ. دواتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له گومان ده‌رچوو و ده‌ركه‌وت شیعه‌كان به‌ڕاست له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ناكۆكن و له كۆتاییشدا هه‌موو هێلكه‌كان له سه‌به‌ته‌ی موقته‌دا سه‌دردا كۆبوونه‌وه. ئیتر له كۆتا قۆناغدا سه‌در به‌ئاشكرا هاته مه‌یدان و تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانه‌كان بوو و سه‌لماندی كه ئه‌و تاكه سه‌ركرده‌ی عیراقه كه ده‌توانێ كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سته‌بژێری سیاسیی فه‌رمانڕه‌وا و مه‌ینه‌تی بێكاران و ده‌ستكورته‌كان بقۆزێته‌وه و شه‌قامی خرۆشاو به‌رداته گیانی ده‌سته‌بژێری گه‌نده‌ڵ و ده‌سته‌وسان.
له‌م یارییه‌دا سه‌در سیستانی-شی تێپه‌ڕاندووه و به‌كرده‌وه ته‌نگی به سیستانی و پیاوە ئایینییەکانی تری نه‌جه‌ف هه‌ڵچنیوه. له هه‌لومه‌رجی عیراقدا چیتر فه‌توا خامۆش و هێورهكانی سیستانی گوێیان لێ ناگیرێ. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌ره‌تای پووكانه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی نه‌جه‌فه. تا ئێستا سه‌در له پلانه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووه. به‌ڵام مه‌ترسیدارترین خاڵی له‌م یارییه‌دا ئه‌وه‌یه كه سه‌در بیر له به‌ره‌نجامی هه‌نگاوه‌كانی ناكاته‌وه و هه‌ست به‌وه ناكات كه به‌م سه‌ركێشییه‌ی، عیراق به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌بات كه كه‌س له ئێستادا ناتوانێ پێشبینیی ئه‌وه بكات كه كه‌ی ده‌توانرێ تروسكاییه‌ك له كۆتاییه‌كه‌یدا ببینرێ؟.
جێگه‌ی باسه لێژنەی تایبەت بە هەموارکردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق، رۆژی سێشەممە 5-11-2019، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە بەغدای پایتەخت ساز ده‌کات و هەر سێ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتیی و بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق تێیدا ئەندامن.