هەمەڕەنگ
بۆچى توشى ئازارى سه‌ر سنگ ده‌بین
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئازارى  سه‌ر سنگ یه‌كێكه‌ له‌ ئازاره‌ باوه‌كانى خانمان و پیاوانیش دیاره‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار وات لێ ده‌كات دووچارى ئه‌م ئازاره‌ بیته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین نیشانه‌ى سه‌ره‌تاى جه‌ڵده‌ى دڵ ، ئازارى سه‌ر سنگه‌.
ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى ئازارى سنگ :-
توش بوونت به‌نه‌خۆشییه‌كانى دڵ ویان بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى كه‌له‌دڵدا هه‌بێت ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى ئازارى سنگ.
توش بوونى سییه‌كانت به‌ هه‌وكردن هۆكارێكى تره‌ بۆ ئازارى سه‌ر سنگ كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر به‌ كێشانى نێرگه‌له‌ و جگه‌ره‌ توشت ده‌بێت.
بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌هه‌رس و مژینى گه‌ده‌دا هه‌بێت ،به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى دواى نان خواردن هه‌ست به‌ئازارى سه‌ر  سنگییان ده‌كه‌ن ، به‌هۆى ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ییه‌ى كه‌ خواردویه‌تى .
1542 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2019 2:02:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ