وەرزش
بەرشەلۆنە ماوەی دورکەوتنەوەی سوارێزی دیاریکرد
 ئاڕاستە


لەیاری نێوان بەرشەلۆنە و لیڤانتی ، لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری بەرشەلۆنە توشی پێکان بوو



بەرشەلۆنە لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر بڵاویکردەوە ، سوارێز توشى پێکانبووە لە ماسولکەکانى قاچى ڕاستیدا و کاتى گەڕانەوەى پەیوەستە بە بەرەوپێشچوونى پێکانەکەیەوە و بە دیاریکراوی ماوەی پێکانەکەی ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانی بڵاویانکردۆتەوە ، سوارێز لە دوو یارى داهاتووى بەرشەلۆنە بەرامبەر سلاڤیا براگ لە چامپیۆنز لیگ و سێڵتا ڤیگۆ لە خولى ئیسپانیا بێبەشدەبێت و لەیاریەکی هەڵبژاردەکەشیدا بەشداری ناکات.
391 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/3/2019 10:41:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ