له 6 مانگى داهاتودا ئه‌م جۆره پرۆژانه ته‌واو ده‌كرێن
ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت:له ئێستادا له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 152 پرۆژه وه‌ستێنراوه و پلان هه‌یه هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ى كه 8% ته‌واو بووه له شه‌ش مانگى داهاتوودا ته‌واو بكرێن.
ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت بۆ ئاراسته ڕایگه‌یاند:هه‌موو پرۆژه‌كان كه له ماوه‌ى ڕابردوودا وه‌ستێنرا په‌یوه‌ندى به گۆمه‌ڵێك كێشه‌ى وه‌ك قه‌یرانى دارایی و سیاسى و ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌رێم و عێراقه‌وه هه‌بووه كه ته‌نانه‌ت هه‌مو چه‌ند مانگێكه دابه‌شكردنى موچه‌ش رێك بووه‌ته‌وه بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پلان هه‌یه كار كردن له‌و پرۆژانه‌دا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
وتیشى:له ئێستادا له سنوره‌كه 152 پرۆژه له كار كردن وه‌ستاوه كه هه‌ندێكى په‌یوه‌ندى به پاره‌ى نه‌وته‌وه هه‌یه و ههندێكشى په‌یوه‌ندى به بودجه‌ى پارێزگاكانه‌وه هه‌یه.
ئازاد تۆفیق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وهیران كه دانراوه بڕیار دراوه ئه‌و پرۆژانه‌ى 80%ى كاره‌كانى ته‌واو بووه تا 6 مانگى داهاتوو ته‌واو بكرێن
|