هەمەڕەنگ
چى بكه‌م تا ماكیاژه‌كه‌م تێك نه‌چێت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌ى خانمان به‌ده‌ست پێستى چه‌ووره‌وه‌ ده‌ناڵێنن، چونكه‌ پێویستى به‌خزمه‌تێكى زۆر هه‌یه‌ و ،به‌تایبه‌تى ئه‌و خانمانه‌ى كه‌ پێستییان چه‌ووره‌ وه‌ به‌رده‌وام ئاره‌زووى مكیاژ ده‌كه‌ن ، ده‌بێته‌ كێشه‌ بۆیان له‌ هه‌موو وه‌رزه‌كاندا . 
چۆن واده‌كه‌یت ماكیاژه‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه‌ و نه‌یه‌ته‌ خوارێ؟ 
*بایه‌خ به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی پێستت بده‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش، چونكه‌ ئه‌و چه‌ورییه‌ واده‌كات ماكیاژه‌كه‌ وه‌رنه‌گرێت پێستت، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی تۆنه‌ر. 
*ئه‌و كرێمانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنیت، ده‌بێت تایبه‌ت بێت به‌ پێستی چه‌ور، پاشان بایه‌خ به‌ پاوده‌ر بده‌، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌یته‌كه‌ هه‌ڵبمژێت. 
*پرایمه‌ر به‌كاربهێنه‌ پێش ماكیاژ، چونكه‌ كونیله‌كان بچوك ده‌كاته‌وه‌ و زه‌یته‌كه‌ی هه‌ڵده‌مژێت. *پێویسته‌ سه‌رجه‌م ماكیاژه‌كانت تایبه‌ت بێت به‌ پێستی چه‌ور. 
*له‌ كۆتایدا سپرای تایبه‌ت به‌ جێگیركردنی ماكیاژ به‌كاربهێنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بمێنیته‌وه‌
305 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/2/2019 2:15:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ