هەمەڕەنگ
تاببیته‌ خاوه‌ن له‌ش و لارێكى ڕێك و پڕ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌ى  خانمان و پیاوانیش ئاره‌زووى له‌ش و لارێكى ڕێك و پڕ ده‌كه‌ن، چونكه‌ زۆرجار لاواز ده‌ركه‌وتنى روخسار و جسم ده‌بێته‌ هۆى ناشرین ده‌ركه‌وتنى ئه‌و كه‌سه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچمان ئاره‌زوو ناكه‌ین ببینه‌ خاوه‌نى جه‌سته‌یه‌كى قه‌ڵه‌و ، به‌ڵام جوانترینه‌ بتوانى ببیته‌ خاوه‌ن له‌ش و لارێكى ڕێك و پڕ.
چۆن یارمه‌تى خۆم بده‌م تا ببمه‌ خاوه‌ن له‌ش و لارێكى پڕ و ڕێك :-
*زۆر خواردنه‌وه‌ى ئاو ، ڕۆژانه‌ زۆر گرنگه‌ ئاو زۆر بخۆیته‌وه‌ و پشت گوێ ى نه‌خه‌یت و به‌تایبه‌تى دواى نان خواردن ئاوى زۆر بخۆره‌وه‌ یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ قه‌ڵه‌و بوونى روخسار و هه‌م بۆ پڕبوونى جسته‌ش .
*په‌تاته‌ى سووره‌كراو یارمه‌تى قه‌ڵه‌و بوونى ڕوومه‌ت و جه‌سته‌ش ده‌دات .
*خواردنى شیر و خوورما زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش ، چونكه‌ ووزه‌ به‌خشن و یارمه‌تى به‌هێز بوونى له‌ش و ماسولكه‌كانت ده‌ده‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یارمه‌تیت ده‌دات ببیته‌ خاوه‌ن روخسار و له‌ش و لارێكى ڕێك و پڕ .
و خواردنیان زۆر ته‌ندروسته‌ ، ده‌توانین شه‌وان پێش نوستن كوپێك شیر و پێنج بۆ حه‌وت ده‌نك خوورما بخۆیت پێكه‌وه‌ بۆ زیاتر ته‌ندروستیت.
*ڕۆژانه‌ وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌شت له‌بیر مه‌كه‌ چونكه‌ هه‌موو وه‌رزشێك ده‌بێته‌ هۆى به‌هێز بوونى ماسولكه‌كانت و پته‌و بوونى ئێسكه‌كانت.
842 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/2/2019 2:14:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ