هەواڵ
سه‌رۆكی نوێی عیراق دیاریكرا
 ئاڕاستە

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ گه‌وره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق كراوه‌و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دراوه‌.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس رایگه‌یاندوه‌: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ گه‌وره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق كراوه‌و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دراوه‌ کە تێیدا رێکەوتن کراوە ئەیاد عەلاوی بکرێتە سەروک وەزیران.

بۆ ئه‌سرار میدیای ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌،له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر پرسی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گۆڕانكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

‌ ئاشكراشی كردووه‌ "رێككه‌وتنێكی سه‌رتایی كراوه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق له‌ دوای عادل عه‌بدولمه‌هدی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئێستای عێراق".
22447 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/31/2019 11:23:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ