هەمەڕەنگ
ژه‌مى ئێواران چى بخۆم تاكێشم زیاد نه‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان ژه‌مى ئێواران ناتوانین به‌دڵى خۆمان نان بخۆین ، چونكه‌ نامانه‌وێت كێشمان زیاد بكات و قه‌ڵه‌و بین ، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ژه‌مه‌ خۆراكێك ئاماده‌ بكه‌یت ، زۆر سووك و ته‌ندروست بێت .
*شۆربا یه‌كێكه‌ له‌باشترین ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان به‌تایبه‌تى بۆ ئێواران ، هه‌وڵ بده‌ سه‌ووزه‌وات و هه‌موو ئه‌و مادده‌  خۆراكییانه‌ى كه‌ ریشاڵین تێدا به‌كاربهێنیت.
*زه‌ڵاته‌ هه‌وڵ بده‌ باژه‌مى ئێوارانت زه‌ڵاته‌ى له‌گه‌ڵدا بێت و هه‌موو ئه‌و سه‌ووزه‌واته‌و ئه‌و خۆراكه‌ ماددانه‌ به‌كاربهێنه‌ كه‌ كالۆرى له‌ش داده‌به‌زێنن و یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ دابه‌زاندنى كێش و چه‌وورى ، ده‌توانیت زه‌ڵاته‌كه‌ت زۆربه‌ى میوه‌كان و برۆكلى و زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌ سه‌ووزه‌واتییه‌كانى تێكه‌ڵ بكه‌یت.
زیاده‌ خۆرى  له‌م ژه‌مه‌ ته‌ندروستییه‌دا هیچ زیانێكى ته‌ندروستیت پێ ناگه‌یه‌نێت و هه‌روه‌ها كێشیشت زیاد ناكات .
1677 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/30/2019 12:13:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ