کۆمەڵایەتی
كۆمه‌ڵێك خاڵ وات لێ ده‌كات شه‌وانه‌ خه‌ونى ناخۆش ببینیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرجار وا بیرمان كردۆته‌وه‌ ناتوانین به‌سه‌ر خه‌و  بینینماندا زاڵ ببین ، و خه‌و بینینمان به‌ده‌ست خۆمان نییه‌ ئایا خه‌وى خۆش ببینیت یان خه‌وى ناخۆش .
زۆربه‌ى شه‌وان به‌هۆى بینینى خه‌ونى ناخۆش به‌ئاگا دێین و توشى ترس و دڵه‌ڕاوكێ و بێزارى ده‌بینه‌وه‌
، به‌ڵام ده‌توانیت ڕێگرى بكه‌یت له‌بینینى خه‌ونى ناخۆش تا توشى ترس نه‌بیت:-
*خۆت به‌دوور بگره‌ له‌هه‌موو دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ و توڕه‌ییه‌ك، په‌ستانێكی زۆر مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ده‌روونت، هه‌میشه‌ پێش خه‌وتن فرسه‌تێك بده‌ به‌ مێشكت ئارام بێته‌وه‌ دواتر بخه‌وه‌. 
*ئاگاداربه‌ له‌هه‌موو جێگایه‌ك مه‌خه‌وه‌، هه‌میشه‌ كاتی خه‌وت دیاریبكه‌ و بچۆره‌ شوێنی تایبه‌تی خه‌وتنت، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ده‌خه‌ویت ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ تێكچوون و ناخۆشی خه‌وه‌كانت. 
*پێش خه‌وتن خواردن مه‌خۆ، هه‌میشه‌ ماوه‌یه‌ك بده‌ به‌گه‌ده‌ت بحه‌وێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كرداری هه‌رس ته‌واو بێت، به‌تایبه‌تی خواردنی گۆشت و چه‌وری و په‌نیریش. 
*هه‌تا ده‌توانیت خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ كافاینه‌كان كه‌م بكه‌ره‌وه‌ یان له‌ ئێواره‌ به‌دواوه‌ ئیتر مه‌یخۆ، چونكه‌ ئاره‌ق پێده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا و خه‌وه‌كانت ته‌واو تێكده‌دات و بێزاركه‌ر ده‌بێت. 
*ئاگاداربه‌ له‌ سه‌یركردنی فیلمی ترسناك و ناخۆش یان بینینی هه‌ر دیمه‌نێكی خراپ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروستبكات. 
*ئه‌نجامدانی هه‌نێك ڕاهێنانی وه‌ك یۆگا یان ڕۆیشتن یان جوڵه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ یارمه‌تیت بدات بیرۆكه‌ خراپه‌كانت له‌بیربچێته‌وه‌ و باشتر بیربكه‌یته‌وه‌. 
 *له‌سه‌ر پشت مه‌خه‌وه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ خراپه‌، له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر مێشك و خه‌وی ناخۆش ده‌بینیت.
391 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/26/2019 12:24:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ