دۆسیە
بۆچی خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

(٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩) خۆپیشاندانی گەورە لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە بەڕێوەدەچو. خۆپیشاندەران کێشەی ژیان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان هەیە، کێشەی ئاو و کارەبایان هەیە، کێشەی ژیان و هەلی کاریان هەیە، کێشەکەیان ئەوەیە لە شوێنێک دەژین نغرۆ بوە لە گەندەڵی!

نوسه‌ران و چاودێرانی هه‌رێم ده‌پرسن ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم چی بكات ، بۆچی مێشێك میوانی نیە؟ لەبری پێكهێنانی ژوورێكی كار‌و توێژینەوە بۆ پێشبینیكردنی ئەگەری پەڕینەوەی ئەم دۆخە بۆ نێو شارەكانی كوردستان‌و دانانی چارەسەری پێشوەختە. حكومەت مێشێك میوان نیە،زانیاری زۆرتر له‌م ڕاپۆرته‌دا


حكومەتی هه‌رێم  خەمساردە لەئاست ئەم پێشهاتە نوێیەدا

د.سەلام عەبدولكەریم  چاودێری سیاسی نوسه‌ر ده‌ڵیت:وادیسان لەزیاتر لە 10 شاری تری عێراق خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی بۆ داواكاریی ماف‌و ژیانێكی باشتر دەستسپێكردەوە، سەیر لەوەدایە لەهەرێمی كوردستان لەبری پێكهێنانی ژوورێكی كار‌و توێژینەوە بۆ پێشبینیكردنی ئەگەری پەڕینەوەی ئەم دۆخە بۆ نێو شارەكانی كوردستان‌و دانانی چارەسەری پێشوەختە. حكومەت مێشێك میوان نیە، كێشەكەش لەوەدایە وەك ئەوەی حكومەت خەمساردە لەئاست ئەم پێشهاتە نوێیەدا.

ئەركی حكومەت چی دەبێت؟ چونكە كە قەوما خراپ دەقەومێ

ده‌شڵێت میدیا‌و راگەیاندن، كە بەدەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت، لەكاتی روماڵكردنی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێردا دەڵێت:"لەكاتێكدا لەبەغدا‌و شارەكانی تری عێراق خۆپیشاندانە لەهەولێر ماراسۆنە". دیارە پێچەوانە لەروداو‌و پێشهاتەكان گەیشتووە‌و لەبنەڕەتیشدا ئەو جۆرە میدیایانە میدیای زەردن‌و میدیای دەسەڵاتی چوارەم نین، ئەگەرنا دەبوو میدیا ئاگاهی بدایە، كە لەئاست پێشهاتێكی پێشوەختە‌و دواتریش ئەگەر روویدا وادا ئەركی حكومەت چی دەبێت؟ چونكە كە قەوما خراپ دەقەومێ.

بۆ دەرچووانی زانكۆ‌و پەیمانگەكان دانامەزرێنن؟

د.سەلام  ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات:پرسیاری سەرەكی ئەوەیە لەدەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرچووانی زانكۆ‌و پەیمانگەكان دانامەزرێنن؟ بۆچی لەپارەی نەوت‌و گاز موچەیەك ئەگەر كەمیش بێت مانگانە نادەن بەدەرچووانی دانەمەزراو لانیكەم پارەی كارتی مۆبایلەكانیان؟ ئەو هەموو پارەی گرێبەستە نەوتیە نادیار‌و ناروونانە بۆ كوێ دەچن؟ گەنج تاكەی بەرەو ئەوروپا‌و ئایندەیەكی نادیاری ملی رێگەی مەرگ بگرێتەبەر؟ كەی چاكسازی كرداری‌و خزمەتگوزاری‌و ماف دابین دەكەن؟ وەك عێراق كە دەیان گەنجی خێر لەخۆنەدیو لەسەر شەقامەكان بەگوللە گیانی بكێشن؟ دەیان بازاڕ‌و شار شڵەژان‌و نائارامی رووی تێبكات؟! بەهیوام بەر لەوەی هەر دۆخێكی نەخوازراو رووبكاتە هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كابینەی نوێ بەئەركی سەرشانی خۆی هەستێ‌و لەگەڵ راگەیاندنی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ‌و پەیمانگەكان بڕیار لەیەكەمەكانی ساڵانی دیكەش بدات‌و لەگەڵیشیدا ژمارەیەكی زیاتری دەرچووانی ئاسایی دابمەزرێنێت‌و گرێبەست‌و وانەبێژەكانیش بكاتە هەمیشەیی، چونكە ئەو پارانەی تر پێیان نادرێت دیسان مافێكی رەوایە‌و ستەمێكەی گەورەیە لێیان دەكرێت، ئەگەرنا لەدۆخی قەیراندا ئەم گرێبەست‌و وانەبێژە هاتەئاراوە‌و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت، هەر لانیكەم هیچ نەبێت خۆ حكومەت دەتوانێت لەبری ئەو هەموو خەرجیە زۆر‌و بۆرانە مانگانە موچەیەكی شایستە بۆ دەرچووانی زانكۆ‌و پەیمانگەكان ببرێتەوە.


لە عێراق چی روودەدات؟

دلێر عەبدولخالقی نوسه‌ریش له‌ وتارێكدا ده‌ڵێت:(٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩) خۆپیشاندانی گەورە لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە بەڕێوەدەچو. خۆپیشاندەران کێشەی ژیان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان هەیە، کێشەی ئاو و کارەبایان هەیە، کێشەی ژیان و هەلی کاریان هەیە، کێشەکەیان ئەوەیە لە شوێنێک دەژین نغرۆ بوە لە گەندەڵی!
گرنگترین داواکاریەکان:
یەک: هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران
دوو: هەڵوەشانەوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی
سێ: هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان
چوار: سزادانی گەندەڵکاران و راپێچکردنیان بۆ دادگا
پێنج و داواکاریە مەترسیدارەکە بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق و کورد بە تایبەتی، خواستی گۆڕانکاری دەستوریی و شێوازی حوکمی عێراقە! ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەر نەخشەی ناڕەزایەتیەکانیش کورد و سونە لاوازترین رەگەزی کاریگەرین.

بەشێک لە خوێندنەوەکان بەو ئاڕاستەیەن کە خۆپیشاندانەکان خوێناوی دەبن

بەشێکی ئەم خۆپیشاندەرانە، هەمان ئەو هاوڵاتیانەن کە لەسەرەتای ئەم مانگە دژی حکومەت وەستانەوە و (١٥٧) کەسیان لێ کوژراو و بەرەو ژوری (٥٠٠٠) یان لێ بریندار کرا. واتە بە هەمو پێودانێگ ئەبێ شەقامێکی تەواو توڕە و کۆنترۆڵنەکراو بن! هەر بۆیە، بەشێک لە خوێندنەوەکان بەو ئاڕاستەیەن کە خۆپیشاندانەکان خوێناوی دەبن و گۆڕانکاری بەدی دەهێنن.بەشێک لە خوێندنەوەکان بەو ئاڕاستەیەن کە خۆپیشاندانەکان خوێناوی دەبن و گۆڕانکاری بەدی دەهێنن
جیاوازی نێوان خۆپیشاندانی ئەم هەینیە لەگەڵ ئەوەی پێشو، ئەمجارە موقتەدا سەدر بە ئاشکرا لە پشتیەتی و حەیدەر عەبادی و هادی عامری و نوری مالکی و رەوتی حیکمەش مەسڵەحەتیان لەگەڵیەتی. واتە ئەگەر ئەوەی پێشو بە خۆڕسک ناوی رۆشتبێت، ئەمجارە ژمارەیەک سیاسیی سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان بون کە خۆیان تا بینەقاقایان لە گەندەڵیەوە گلاون!

سەرەک وەزیر بکرێته‌ ئامانج هەرێمی کوردستان قازانج ناکات

ئه‌و نوسه‌ره‌ باس له‌وه‌شده‌كات،کەیسی قەناس بەدەستەکان، ئەوانەی ژمارەیەکی بەرچاو خۆپیشادەریان سوک و سانا کوشت وەکخۆی ماوە! دەوڵەتیش لە بەغدا لاوازە و حەشدی شەعبی تەوقی پایتەختی کردوە، واتە هاوکێشەکان پتر لە مەسڵەحەتی ئێرانن تا ئەمریکا. هەمو ئەو شتانەی لەم شانۆ سیاسیەدا روودەدەن رۆڵی دوو کارەکتەرە زلهێزەکە تێیدا بەرچاوە.
سەرەک وەزیر، عادل عەبدولمەهدی کە کراوەتە پۆینتی ناڕەزایەتەکان، ئەگەرچی خۆی میراتگری کێشە کەڵەکەبوەکانی عێراقە و سیاسیەکی مەدەنی و خوێندەوارە و هەمو ئەم وێرانەیەی هەیە و خەڵک لەدژی خۆپیشاندان دەکان ئەو لێی بەرپرس نیە، بەڵام ئەویش چەند هەڵەیەکی هەبو بەتایبەت لە سەرەتای تەقینەوەی ناڕەزایەتەکان لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر.پەیوەندیدار بە کەیسی کورد لە بەغدا و دانوستانەکانی حکومەتی هەرێم و مەرکەز، عەبدولمەهدی لە ناو سیاسیەکانی عێراقدا شیاوترین و گونجاوترینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و بودجە و موچەی هەرێم، هەربۆیە لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریەک کە سەرەک وەزیر بکاتە ئامانج هەرێمی کوردستان لێی قازانج ناکات!
پێویستە ئەوەش بوترێ، راستە خەڵکی شیعەی عێراق ماندو و هیلاکە بە دەست شکستی حوکمڕانی شیعە، بەڵام هەمو ناڕەزایەتیەکانیش هەر داواکاری خەڵک نیە، بەڵکو ململانێی ناوخۆیی شیعە و کێشەکانی نەجەف و بەغدا و، گزینی بەشێکی گەورەتری کێکی عێراقەکان فاکتەرە شاراوەکانن!

بۆ کورد باشترین بژاردە چی یه‌؟

دلێر عەبدولخالق ده‌ڵێت :بۆ کورد باشترین بژاردە ئەوەیە لەگەڵ چاکسازی و گرتبەری رێوشوێنی رژد بێت بۆ جێبەجێکردنی داخوازی خۆپیشاندەران ،کورد کە رەگەزێکی لاوازی ئەم هاوکێشانەی ئێستایە و لەبەرەی حکومەت و عادل عەبدولمەهدیە، باشترین بژاردە ئەوەیە لەگەڵ چاکسازی و گرتبەری رێوشوێنی رژد بێت بۆ جێبەجێکردنی لانیکەمی داخوازی خۆپیشاندەران، ئەگەریش خۆپیشاندان سەری سەرەک وەزیری خوارد، ئەبێ لە هەرێم چاکسازی بە پەلە دەست پێبکرێ، چونکە ئەگەری کراوە بە رووی هەرێمیشدا واڵا دەبێت.
لە کۆتایشدا، خۆپیشاندانەکان چەندە گەورە و کاریگەر بن و بتوانن پایەی حوکمڕانی بلەرزێنن، هێشتا مانای ئەوەنیە لە عێراقدا گۆڕانکاری بنچینەیی لە دەرەوەی ئیرادەی ئەمریکا و ئێران تەنیا بە فشاری مەدەنی و خۆپیشاندان بکرێ، لەبەرئەوە هەڵوێستی ئەم دوو زلهێزە خاوەنهەژمونە یەکلاکەرەوە دەبێت. یەکلاکەرەوە دەبێت لەوەی ناڕەزایەتەکان هەڵدەمژرێن و کۆنترۆڵ دەکرێن یان درێژە دەکێشن و گۆڕانکاری دەکەن.

جێگه‌ی باسه‌ میدیا عێراقییەکان لەزاری شاهێدحاڵەکان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی توندوتیژیی سوپا و هێزە ئەمنییەکان دژی خۆپیشاندەرانەوە، 42 خۆپیشاندەر لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا، بابل، میسان، زیقار، بەسرە، واست و دیوانییە کوژراون و 2300ی دیکەش بریندار بوون.
1085 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/26/2019 12:18:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ