هەواڵ
لەسلێمانی خولێکی گرنگ کرایەوە
 ئاڕاستە


ئەمڕۆ ٢٢/١٠/٢٠١٩ بەئامادەبوونی  نەرمین عوسمان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان و بەرزان ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بۆردەکانی ngo و جەماوەریەکانی مەکتەب و د. ابتیسام اسماعیل ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و د. سلام نصرالدین لێپرسراوی بەشیی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی خولەکە.
 لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی خۆیدا ، بەشی ڕاگەیاندنی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان  بەهاوبەشی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی، خولی (مامەڵەکردنی کادیری سیاسی لەگەڵ میدیادا)ی، بۆ ( ٤٠ ) چل هەڤاڵی مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە، خولەکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەند بابەتێکی زانستی و ئەکادیمی تێدا پیشکەش دەکرێت سەبارەت بە ( پەیوەندیە گشتیەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی کادری سیاسی لەگەڵ میدیاداو بەرنامەی تەلەفزیۆنی و شێوازەکانی گفتوگۆکردنی تەلەفزیۆنی و ئەتەکێتیی میوانداری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا و سۆشیال میدیا و بەکار هێنانەکانی)، سەرجەم بابەتەکانی خولەکە لەلایەن مامۆستایانی پسۆڕەوە پیشکەشدەکرێن.

367 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2019 11:18:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ