وەرزش
نیمار: لە پاریس دڵخۆشم
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


نیمار داسیلڤای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان باس لە پەیوەندی خۆی و یانەکەی دەکات

نیمار لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت، من دڵخۆشم بەوەى یاریزانى پاریس سان جێرمانم و بە پیشەگەریانەوە هەڵسوکەوت دەکەم و هەموو تواناى خۆشم لە پێناوى پاریسدا دەخەمەگەڕ.
هەروەها لەبارەی هاندەرانی یانەکەشیەوە دەڵێت ، بەدڵنیاییەوە پەیوەندیە مهرەبانى و خۆشەویستیەکەى نێوان من و هاندەران دەگەڕێتەوە، ئەوەى ڕوویدا شتێکى سروشتى بوو، لە کاردانەوەى هاندەران تێدەگەم و هەوڵمداوە قبوڵى بکەم.

ئەم وتانەی نیمار لەکاتێکدایە ئەو یاریزانە وەرزی ڕابردوو پەیوەندی لەگەڵ یانەکەی باش نەبوو و هەوڵیدا یانەکە بەجێبهێڵێت
119 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2019 11:14:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ