هەواڵ
بەوێنە : کەمپینی هاوکاری بۆ کوردانی خۆرئاوا بەردەوامە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوابەدوای هێرشە ناڕەواکانی سوپای تورکیا بۆسەر خۆرئاوای کوردستان بەهەزاران هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبوون ، لە ئێستادا و لە باشوری کوردستان چەندا ڕێکخراو و کەناڵی ڕاگەیاندنی کوردسات و هاوڵاتیان و چالاکانی کۆمەڵی مەددەنی بەدەیان کەمپینی کۆکردنەوە کۆمەک و هاوکاریان ڕاگەیاندوە .

بۆ ئەو مەبەستە لە شاری ڕانیە کۆمەڵێک چالاکی کۆمەڵی مەدەنی کەمپینێکیان پێکهێناوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارین بۆ کوردانی خۆرئاوا .

لەوبارەیەوە ، حمەی حەلاق ، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئەم کەمپینە کۆکردنەوەی کۆمەکە بۆ کوردانی خۆرئاوا ، بەهیوای ئەوەین زۆرترین هاوڵاتی بەشداری ئەم کەمپینەبکەن و وەک ئەرکێکی نەتەوەی هاوکاری کەمپینەکە بکەن کەڕۆژانە ئێمە لەبەردەم باخی گشتی ڕانیە کۆمەکان کۆدەکەینەوە " .

هاوکات لە هەریەکە لە قەزاکانی دوکان و قەڵادزە و کۆیە وناحیەی ژاراوە کەمپینی هاوشێوە بەڕێوە دەچێت .

151 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2019 10:59:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ