هەمەڕەنگ
كه‌هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و ئه‌م ڕێگایانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌یانیان باشترینه‌ زوو له‌خه‌و هه‌ڵبسیت و له‌شت بجوڵێت و ئاو و ژه‌مى به‌یانیان پشت گوێ نه‌خه‌یت .
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ده‌پرسین سه‌ره‌تا به‌یانیان كه‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین چى بكه‌ین باشه‌ ؟
سه‌ره‌تا پێش نان خواردن به‌یانیان هه‌وڵ بده‌ یۆگا ئه‌نجام بده‌یت بۆ زیاتر هێمن بوونه‌وه‌ى ده‌روون و مێشك .
هه‌وڵ بده‌ به‌یانیان توشى توڕه‌ى و هه‌ڵچوون نه‌بیت و با گوێت له‌ژاوه‌ ژاو نه‌بێت .
گه‌ر بتوانى كه‌مێك به‌پێ بڕۆ باشتره‌ .
نانى به‌یانى بخۆ چونكه‌ به‌درێژاى ڕۆژ ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ له‌ش.
پاشان خواردنه‌وه‌ى ئاو زۆر گرنگه‌ به‌یانیان ، هه‌وڵ بده‌ دوو بۆ سێ په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌ .
953 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2019 1:32:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ