هەواڵ
بزانه‌ حكومه‌تی‌ عیراق له‌ باره‌ی هێزەکانی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم چی ده‌ڵیت
 ئاڕاستە

حكومه‌تی‌ عیراق راگه‌یه‌ندراوێکی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئه‌مریكا له‌ سوریاوە بۆ عێراق بڵاوکردەوە و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ سوریا كشاونه‌ته‌وه‌ له‌ خاكی‌ عیراق نامێننه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عیراق  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌،ره‌زامه‌ندی‌ وه‌رگیراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ سوریا كشاونه‌ته‌وه‌ بێنه‌ ناو هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌،جەختکردەوە سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ له‌ خاكی‌ عیراق نامێننه‌وه‌ و ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق، وتیشی: هیچ ره‌زامه‌ندییه‌ك نییه‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ناو عیراقدا.
جێگه‌ی باسه‌  دووشه‌ممه‌ كاروانێكی سەربازیی ئەمریكا كە پێكهاتبوو لەنزیكەی 100 ئۆتۆمبێلی سەربازی، دوای كشانەوەیان لە بنكە سەربازییەكانیان لە سوریا، لە دەروازەی سنوریی سحێلا لە پارێزگای دهۆكەوە هاتنە ناو هەرێمی كوردستان.
2029 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2019 1:29:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ