هەواڵ
ئەردۆغان :هیچ جێگەیەك لە سوریا بۆ پەیەدە و یەپەگە نیە
 ئاڕاستە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، پێش كۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا روسیەكەی رایدەگەیەنێت: هیچ جێگەیەك لە ئایندەی سوریا، بۆ پەیەدە و یەپەگە نیە.

ناوبراو بە زمانێكی توند قسەی لەبەرامبەر هێزە كوردیەكانی رۆژئاوای كوردستان كرد وتیشی: توركیا ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی لە باكوری سوریا ئەگەر ئەمریكا پاپەندی بەڵێنەكانی نەبێت.
لەبەرامبەر پڕۆژە و داواكەی سەرۆكی فەرەنسا وتی: پێدەچێت ماكرۆن بەدوای ئەوەوە بێت كە شتێكی دەستبكەوێت لە باكوری سوریا، بۆیە بەرنامە و پڕۆژەی "تیرۆریستان" دەهێنێتە بەرباس.
باسی ئەوەشی كرد كە هیوادارە لەگەڵ روسیا لەبارەی باكوری سوریا بگەنە رێكەوتن و ئەو رەتیكردەوە كە قەبوڵی بكات لەگەڵ هێزەكانی سوپای سوریا هێزەكانی هەپەگە هەبێت.
1221 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2019 1:29:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ