هەواڵ
بۆ ئەوەی بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بشارنەوە محمەد دەکوژن
 ئاڕاستە

محەمەد یەکێکە لەو بریندارانەی کە بەچەکی قەدەغەکراو(فسفۆڕی سپی)لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان برینداربوبوو، هێنراوەتە باشوری کوردستان و لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی دهۆک چارەسەری وەردەگرێت.

 شارپرێس بلاویکردۆتەوە دەستێکی چەپەڵ هەیە بۆ ئەوەی محەمەد بە دەرزی ژەهر بکوژرێت ئەمەش بۆ ئەوەی بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بشارنەوەو لەبەردەست نەمێنێت لەکاتێکدا پاراستنی ژیانی ئەو مێردمنداڵە لە ئەستۆی لایەنی ئەمنی و ئاسایشە، چونکە ئەوان ئەو هەوڵەیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاگەیاندووە.

بڵاوبوونەوەی وێنەی محەمەد حەمید بە برینێکی سەخت بووە ڕۆژەڤی کوردستان و جیهان، چەندین دامەزراوەو ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، برینەکەی محەمەد بەڵگەی ئەوەیە تورکیا چەکی قەدەغەکراوی''فسفۆڕی سپی'' دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەکارهێناوە.

 پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵینی داوە چارەسەری محەمەد بخاتە ئەستۆی و لەسەر داوای ناوبراو، محەمەد هێنراوەتە هەرێمی کوردستان.

هەینی ڕابردووش، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوە بکات و پاشان دەرەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکربکات.
3753 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/22/2019 10:20:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ