هەواڵ
هاتوچۆ له‌رێگایه‌كدا به‌ به‌رده‌وامى كامێرا داده‌نێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

هاتوچۆى قه‌زاى پشده‌ر سه‌رجه‌م شۆفێران له‌ بوونى كامێراى چاودێرى دیاریكه‌رى خێرایى ئۆتۆمبێل له‌ دووسایدى ده‌ربه‌ند – رانیه‌ به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌ینێت: له‌ ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 21 - 10 - 2019 ه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت..

به‌شى هاتوچۆى قه‌زاى پشده‌ر له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست(ئاراسته‌)كه‌وتووه‌، ڕایگه‌یاندووه‌:سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌وه‌، به‌ به‌رده‌وامی كامێرای دیاریكه‌ری خێرایی ئۆتۆمبێل، له‌ دووسایدی ده‌ربه‌ند - رانیه‌ داده‌نرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌:هیوادارین پابه‌ندی خێرایی رێگه‌پێدراوبن، كه‌ خێرایی دیاریكراو له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌ 80 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا
17192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/21/2019 10:19:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ