هەواڵ
بەوێنە : ترسناکی ڕووخساری ببووەهۆی دابڕانی لە کۆمەڵگا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

نەتۆلیە ئاپاسەرایی ، ئەو کچە تەمەن 26 ساڵانەی دانیشتوری شاری پاپوانەوەی جایاپورای وڵاتی ئیندۆنسایە  لەگەڵ لەدایک بوونی بەهۆی ناڕێکی و گرێ ی ڕووخساریەوە لە کۆمەڵگە دابڕا .

پێگەی هەواڵی (Daily mail) لە ڕاپۆرتێکی دا ژیان و چارەسەرە پزیشکی یەکانی ڕووخساری ئەوکچەی خستۆتەڕوو ئاماژەی بەوەداوە " ناوبراو لە مناڵیەوە بەهۆی دروستبوونی چەند گرێیەکی ڕووخساری کە بە نەخۆشی  ( neurofibromatosis ) ناڕێکی بۆماوەی ، گرێ ، ناسراوە لە کۆمەڵگەدابڕا ، دوای چەندان هەوڵ و چارەسەر نەتوانرا ڕووخساری ئاسایی بکرێتەوە ، دوای ئەوەی هەوڵدرا و یارمەتی بۆ ئەم کچە کۆکرایەوە دواجار توانرا بڕی 27000 دۆلاری بۆ کۆبکرێتەوە  نەتۆلیە بگەیەنرێتە وڵاتی ئوستڕالیا تا چارەسەری پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت.

مستەر گرەی ، کە یەکێکە لەو کەسانەی کە هاوکاری ئەم کچەی کردوە ، ڕایەیاند بەزەحمەتێکی زۆر توانرا ئەو کچە لەم حاڵەتە دەگمەنە ڕزگار بکرێت تا ڕێکارەکانی گەشت و کۆکردنەوەی هاوکاریەکان تەواو بوون .  دوای نەشتەرگەری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سدنی لە ئێستادا ڕووخساری ئەم کچە 26 ساڵانە تاڕادەیەکی باش ئاسایی بۆتەوە .

وەک خۆی ڕایگەیاندووە ، ئەو زۆر دڵخۆشە بە ئەنجام سەرکەوتنی نەشتەرگەریەک لە ئێستادا دەتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵاوبێت و چیتر دەمو چاوم نەشارمەوە .


ئەم نەخۆشیە لە 3000 کەس یەک کەس دووچاری دەبێت و زیاتر لە قۆناغی مناڵیەوە گەشەدەستێنن ، زیاتر لەسەر خانەدەمار و پێست گەشەدەکات  ،کە سێ جۆر ناڕێکی هەیە ، کەچارەسەری بەشێکیان نەشتەرگەری یە .

19788 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2019 2:26:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ