کۆمەڵایەتی
ڕێگاكانى دڵ خۆشى خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرجار توشى غه‌م و خه‌فه‌ت ده‌بین و بوونى دڵ خۆشى نادۆزینه‌وه‌ له‌خۆماندا ، دڵ ته‌نگى تووڕه‌یى و دڵه‌ڕاوكێمان زیاتر ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رى سلبیمان  له‌سه‌ر دروست ده‌كات ، جگه‌له‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ده‌روونێكى نائارام ده‌كه‌یت .

چۆن له‌ كاتێكى كه‌مدا خۆت دڵ خۆش ده‌كه‌یت ؟
*هه‌وڵبده‌ بچۆره‌ ناو سروشته‌وه‌ و گوێ له‌ ده‌نگی سروشتی بۆ نمونه‌ هێمنی شه‌و، یان چریكه‌ی باڵنده‌كان و هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵمژه‌. 
*كاتێك ده‌زانیت زۆر دڵت ته‌نگه‌ و ده‌روونت نائارامه‌ ،  كه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونت هه‌یه‌ و نمونه‌ ده‌توانیت وه‌رزش بكه‌یت و به‌پێ بڕۆیت .
*وێنه‌ بكێشه‌ ، وێنه‌ى هه‌رچییه‌ك بێت كه‌بیرى لێ ده‌كه‌یته‌وه‌ و وێنه‌ كێشان هه‌ستى دڵ خۆشیت پێ ده‌به‌خشێت.
 *له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك دوو یادگاری خۆشی خۆت بنوسه‌ره‌وه‌ ، ده‌بینیت ئارامت ده‌كاته‌وه‌ و له‌ دڵه‌ڕاوكێ دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌. 
*پلانی هه‌فته‌ دابنێ و بیركردنه‌وه‌كانت به‌ بابه‌تی بێ به‌ها سه‌رقاڵ مه‌كه‌، هه‌وڵبده‌ ڕۆژێك ته‌رخان بكه‌یت بۆ خۆت و كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت.
127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2019 12:18:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ