هەواڵ
خوشكى لانه‌ محه‌مه‌د: ئێن ئاڕ تى بكوژى لێكردین به‌ پاڵه‌وان
 ئاڕاستە
راستییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ رووداوى كوشتنى رۆژنامه‌نوس "لانه‌ محه‌مه‌د" و منداڵه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت و خوشكى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى ده‌ده‌نه‌ دادگا، چونكه‌ بكوژى كردووه‌ به‌ پاڵه‌وان.

له‌لێدوانێكدا خوشكى "لانه‌"، به‌ناوى بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه‌ ده‌بێت دان به‌ راستییه‌كى تاڵ و به‌ ئازاردا بنێین كه‌ (لانه‌) ى خوشكم و جگه‌رگۆشه‌كه‌ى، له‌لایه‌ن (ئامانج بابانی) یه‌وه‌ كوژران".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئامانج بابانى بكوژى لانه‌ محه‌مه‌د و جگه‌رگۆشه‌كه‌یه‌تى، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ دادگا سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى تۆمارده‌كه‌ین چونكه‌ بكوژى لێكردین به‌ پاڵه‌وان".

شه‌وى رێكه‌وتى 16 ى 10 ى 2019، هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆژنامه‌نوسان "ئامانج بابانى" و "لانه‌ محه‌مه‌د" و منداڵه‌كه‌یان له‌ شارى سلێمانى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ ئاسه‌وارى فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ بوو، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان، ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه‌ له‌لایه‌ن "ئامانج بابانی"یه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و پاش كوشتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى و منداڵه‌كه‌ى، خۆشى كوشتووه‌.

پێشتر "لانه‌ محه‌مه‌د" له‌ دادگا سكاڵاى له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى تۆماركردووه‌ و دوو دانیشتنى دادگا به‌ڕێوه‌چووه‌ و بڕیاربوو ئه‌مڕۆ بڕیارى كۆتایى له‌باره‌ى دۆسیه‌كه‌وه‌ بدرێت و ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه‌.
4132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2019 12:09:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ