هەواڵ
سلێمانی ... ئامادەكاری بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ


لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ رێگری كردن لە لافاو هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی ده‌كرێت،  قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
 
ئەمڕۆ یەك شەممە 2019.10.20، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە  ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا  قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە  بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت.

وتی؛ وه‌ك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ رێگری كردن لە دروستبونی لافاو شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری  سلێمانی كە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین.
 
وتیشی؛ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفته‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئاو و زیان گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر كراون، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی كاری پێویست كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاوله‌سه‌ر شه‌قام و ژێرپرده‌كان كۆنه‌بێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو روبه‌رومان بوویه‌وه‌.
 
هه‌روه‌ك وتیشی؛ هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت، ژورێك بۆ چاره‌سه‌ی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ روبه‌ر‌وی بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ پێكهێنراوه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌.
قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و كارگه‌ی ئاسن و شوێنانه‌ی ئاگاداركرده‌وه‌، سه‌ره ‌مه‌نهۆڵ به‌ساغی یاخو به‌شكاوی بگیرێت روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان‌ دزراون.
785 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2019 11:49:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ