هەواڵ
پیاوه‌ فه‌یله‌سوفه‌ ترسناكه‌كه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاستە

بێرنارد هێنری لێڤی، فەیلەسوفی فەرەنسی رایگەیاندوه‌، ئەوەی ترەمپ لە باکووری سووریا کردی تەواو پێشبینی کراو بوو وه‌ هەڵخەڵەتاندنێکی خراپی دیموکراسییە. مۆتەکەیەکە بۆ کوردەکان.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی گاردیان لێڤی لەبارە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێرشی تورکیا دەڵێت: هەڵخەڵەتاندنێکی خراپی دیموکراسییە. مۆتەکەیەکە بۆ کوردەکان، بەڵام تەواو پێشبینیکراو بوو لەبارە سیاسەتەکانی ترەمپیشه‌وه‌ دەڵێت: نازانم کام بەهانەی ترەمپ بۆ کشانەوە گەمژانەترە، ئەوەی کە کورد لە جەنگی نۆرماندی بەشدارنەبوون یان ئەوەی هاوشێوەی سعوودییە، کوردەکان کەلوپەلی ئەمەریکی ناکڕن.
ده‌شڵێت:من بڕوام نە دەکرد ترەمپ بەوجۆرە کارتەکانی بە ئاشکرا بەکاربێنێت، لە پێشبینییەکانی زۆر خراپەکانی منیشدا نەبوون وئەردۆغانیش ئامانجەکانی جەنگی بەدەستدەهێنێت، ئەمەش لە ژێر هاندانی ئەمەریکا و چەتری ڤلادمیر پوتین کە بە ئاشتیهێنەر ناوی دەبەن دەکات، بەڵام ئەمە بۆ کوردەکان مۆتەکەیە و بە داخەوە پێشبینی کراوە.
لێڤی دەڵێت، یەکێکی دیکە لە براوەکانی ئەم هێرشە ئێرانە چونکە کشانەوەی ئەمەریکا رێڕەوێک بۆ سەربازانی ئێران لە تارانەوە بۆ بەیروت دروست دەکات ئێرانیش ئامانجی خۆی بەدەستهێناوە. داعشیش کە شکستی پێهێنرابوو، چالاکییەکانی بەدەستهێناوەتەوە. ئەوەی ئەمەریکا بووەتە بێ بەها، دڵەڕاوکێی بۆ ئیسرائیل دروستکردووە و هیچ هاوپەیمانێکی ئەمەریکا لە ناوچەکە ناتوانێت بە ئارامی بخەوێت.
لێڤی باس لە بەهاکانی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت: "بۆ بنەماکانی ئەمەریکا، بۆ بەهەکانی ئەمەریکا، بۆ ناوەخنی ئەمەریکا، ئەمە خۆکوژییە. هەرچی ئەوەی ترەمپ لە چەند کاتژمێر، رۆژ و هەفتەی داهاتوو دەیڵێت هیچ بەهایەکی نییە و کاتێکی زۆری دەوێت بۆ ئەمەریکا تاوەکو بەهاکانی بەدەستبهێنێتەوە. لە ئێستادا بەهاکانی ئەمەریکا سفرە.
لە هەموو جەنگەکان تۆ خوێن دەبینی بەدەستەوە، بەڵام لە جەنگەکان خوێنی دوژمنەکانت بە دەستەوەیە، لەم جەنگە، خوێنی هاوڕێکانمان. ئێمە بە دەگمەن ئەمە جۆرە ناپاکییەمان بینیوە"، لێڤی لە کۆتایی قسەکانی گوتویەتی.

12832 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2019 10:43:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ