هەواڵ
ئه‌م هاولأتیانه‌ له‌لایه‌ن كاره‌بای سلێمانیه‌وه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌
 ئاڕاستە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك، دانیشتووانى دوو گه‌ڕه‌ك و گوندێك ئاگادارده‌كاته‌وه‌، هاوكات هۆشداریش ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ نایاسایى ده‌ستكارى كاره‌باكه‌یان كردووه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ :ئاگاداری دانیشتووانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هه‌ردوو فیده‌ری (160 و 161) له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆسه‌ی چه‌م و عه‌واڵ و گوندی بابان، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌‌ پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت، بۆیه‌ له‌ كاتژمێر (8 ی به‌یانی بۆ 5 ی ئێواره‌) كاره‌بای نیشتمانیی و مۆلیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ نایاسایی ده‌ستكاری كاره‌باكه‌یان كردووه‌، خۆیان لایبه‌رن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تیمه‌كان ئاشكرای بكه‌ن، رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه‌.
2292 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/20/2019 10:24:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ