هەواڵ
هه‌مو فه‌رمانبه‌رێك له‌م ته‌مه‌نه‌دا خانه‌نشین ده‌كرێت
 ئاڕاستە

سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  ڕایگه‌یاندوه‌،حکوومەتی عێراق تەمەنی خانەنشینیی فەرمانبەران لە وڵاتەکەی  کەم دەکاتەوە.
بۆئازانسێكی عیراقی هەیسەم جبوری، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاندووە، حکوومەتی عێراق لە پرۆژەیاسای هەمواری یاسای خانەشینی ژمارە 9ـی ساڵی 2014، تەمەنی خانەنیشی لە63 ساڵەوە کردووەتە 60 ساڵ وبەپێی پرۆژەیاساکەش کە دەنێردرێتە پەرلەمان بۆ دەنگ لەسەر دانی، هەر فەرمانبەرێک خزمەتی لە 25 ساڵ زیاتر بێت و تەمەنی لە 46 ساڵ کەمتر نەبێ، دەتوانێ داوای خانەنشینبوون بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەپێی پرۆژەیاساکەی حکوومەت، مکافەئەی کۆتایی خزمەت هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، کە پێشتر تەنیا بۆ ئەو کەسانە بوو، کە 30 ساڵ خزمەتیان هەیە.
28524 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 1:11:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ