تەندروستی
پیاسه‌ كردن له‌به‌یانیاندا باشترین ده‌رمانه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌پێ ڕۆشتن چه‌ند گرنگه‌ بۆ له‌ش ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ چ كاتێك سوودمه‌ند ده‌بیت كه‌ به‌پێ بڕۆیت .
به‌یانیان زۆر گرنگه‌ جووڵه‌ى له‌ش ، ئه‌گه‌ر بتوانى به‌یانیان دواى هه‌ستانت له‌خه‌و و پێش نان خواردن هه‌وڵ بده‌ ته‌نها نیو سه‌عات (نیو كاتژمێر) به‌پێ بڕۆیت له‌ش له‌م كاته‌دا زۆر سوودمه‌ند ده‌بێت لێى .
بۆ توش بووانى شه‌كره‌ به‌یانیان به‌گه‌ده‌ى به‌تاڵ به‌پێ ڕۆشتن زۆر گرنگه‌ چونكه‌ ڕێژه‌ى شه‌كره‌ له‌خوێندا هاوسه‌نگ ده‌كات .
هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌شت چالاك ده‌كات به‌تایبه‌تى جگه‌ر و گورچیله‌كانت .
به‌رگرى له‌شت به‌هێز ده‌بێت .
دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ته‌مه‌ڵى و سستى له‌ش .
وات لێ ده‌كات زیاتر حه‌ز به‌ جووڵه‌و كار بكه‌یت.
ئێسك و ماسولكه‌كانت به‌هێز ده‌بن .
چه‌وورى و فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌له‌شدا.
لایه‌نى ده‌رونیت به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت.
287 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/16/2019 12:05:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ