هونەر
نه‌ریمان بابان كۆنسێرته‌كانى راده‌گرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

هونه‌رمه‌ند " نه‌ریمان بابان" ،به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كۆنسێرته‌كانى راگرت.
 
نه‌ریمان بابان له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:" وەک بڕیار بوو لە مانگی 11/2019 دوو کۆنسێرتی گەورە لەشاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت ساز بکەین بەڵام وەک هاوخەمیەک بۆ ئەو کارەساتەی کە تورکی دڵ پڕ لە قین بەسەر گەلەکەمانی هێناوە لەم کاتەدا بە پێویستی ئەزانین کە کۆنسێرتەکان دوا بخەین".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:"  لە ئێستادا ئێمە ئەرکی گرنگترمان لە سەر شانە ئەویش کۆمەک کردنی پارچەکەی تری جەستەی کوردوستانی بەشکراوە .سەرکەووتن هەربۆ کوردی نەبەردو ئازایە خودامان لە پشت بێت.
248 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/16/2019 10:30:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ