هەواڵ
بەم هۆکارە ڕۆژێک دەبێتە پشو
 ئاڕاستە

به‌هۆى هاتنى چله‌ى موحه‌ره‌مه‌وه‌، له‌ شارێکى کوردستان ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه‌ 17/10/2019، کرایه‌ پشووى فه‌رمی.

 سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی خانه‌قین، ڕاگه‌یاندوە،به‌ بڕیاری پارێزگاری دیاله‌، ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه‌ له‌ ته‌واوی پارێزگاى دیاله‌ به‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌، پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

سه‌میر مه‌مه‌د نورئاماژە بەوەشکردوە،هۆکارى ئه‌م پشووه‌ چله‌ی موحه‌ره‌مه‌یه‌، هه‌ر چه‌ند ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو چله‌ی موحه‌ره‌مه‌، به‌ڵام بۆ پێدانی پشوو و بۆ ڕێکخستنی چله‌ی موحه‌ره‌م، پێنجشه‌ممه‌ کراوه‌ته‌ پشوو.

جێگەى باسە ،.ساڵانه‌ له‌ مانگی موحه‌ره‌مدا و له‌ چله‌ی ئیمام حوسێن، له‌ عێراق و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان، ڕێوشوێنی تایبه‌ت و جیاواز به‌مانگی موحه‌ره‌م ده‌گیرێته‌ به‌ر.
15723 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2019 11:07:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ