هەمەڕەنگ
خه‌وتنى منداڵ له‌دره‌نگانى شه‌و توشى چى ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین ، منداڵ به‌رده‌وام له‌قۆناغى گه‌شه‌دایه‌ ، هه‌ربۆیه‌ زیاتر پێویستى به‌ خۆراك و خه‌و هه‌یه‌ ، دایكان و باوكان پێویسته‌ ئاگادارى سیسته‌مى خه‌وى منداڵه‌كانیان بن تا زیاتر گه‌شه‌ بكه‌ن.
هه‌ربۆیه‌ منداڵه‌كه‌ت فێر بكه‌ شه‌وان زوو بنوێت و خه‌ریكى مۆبایل و یارییه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان نه‌بێت چونكه‌ توشى خه‌وزڕانى ده‌كات.
زیانه‌كانی خه‌وتنی منداڵ له‌ دره‌نگانی شه‌ودا:-
 *كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی هه‌یه‌ و مێشكی لاواز ده‌كات، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست گه‌شه‌ ناكات. 
*به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ماندووبوون و شه‌كه‌تی جه‌سته‌ی ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا میزاجی نییه‌ و ده‌روونی ماندووه‌. 
*به‌هۆی مانه‌وه‌ تا دره‌نگانی شه‌و، زیاتر له‌ ماوه‌ی پێویست ده‌خه‌وێت له‌ ڕۆژدا و هێشتا تێر خه‌و نابێت. *سیستمی ته‌ندروستی جه‌سته‌ی تێكده‌چێت، له‌ كاتی خه‌ودا ئاره‌قێكی زۆر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كاتی ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانی تێكده‌چێت كه‌ كاریگه‌ری سلبی هه‌یه‌ و ده‌بێت منداڵ نانی به‌یانی بخوات و بایه‌خ به‌ ژه‌مه‌كانی دیكه‌ی بدرێت، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ شه‌ودا خواردنی ناته‌ندروست ده‌خوات. 
*به‌رگری له‌شى زۆر لاواز ده‌بێت .
1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/14/2019 12:30:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ