هەواڵ
بەیاننامە ی یەکێتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی تورکیاوە
 ئاڕاستە
بەیاننامەی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان سەبارەت هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان.

بەداخەوە دواجار دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای ئازادی سوریا هێرشیان کردە سەر ڕۆژاوای کوردستان، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان بە توندی شەرمەزار و ئیدانە دەکەین و داواکارین کە نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی خاوەن بڕیاریئ جیهان لەسەر ئەو دەستدرێژی و هێرشە دڕندانەییەی دەوڵەتی تورک بێنە دەنگ و دەوڵەتی تورک ناچار بکەن کە ئۆپراسیۆنە ناڕەواکەی ڕاگرێت.
هەروەها داوا لە هەموو کوردان لە هەموو جێگایەکی جیهان دەکەین کە دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای ئازادی سوریا ڕاپەڕن و پاڵپشتی گەلی خۆیان بکەن بە هەر شێوازێکی مومکین کە بۆیان جێبەجێ دەبێ.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
463 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 8:06:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ