هەواڵ
‎شه‌ڕڤانان 22 چه‌كداریان كوشت و سێ‌ ئۆتۆمبێلی‌ سوپای‌ توركیایان تێكشكاند‌
 ئاڕاستە

لەناوچه‌ی‌ گرێ سپی هێزەكانی سوریای دیموكرات سێ ئۆتۆمبێلی سوپای توركیایان تێكشكاندو 22 چەكداریشیان كوشت. 
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، هێزەكانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند: لە گرێ سپی هێزەكانیان توانیویانە رێگری لەچونە پێشەوەی سەربازانی سوپای توركیا بكەن و لە ئەنجامی روبەڕوبونەوەیەكدا، سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپاكە تێكبشكێنن.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ لەو شه‌ڕه‌دا هێزەكانیان توانیویانه‌ 22 چەكداری هێزە هاوپەیمانەكانی توركیا بكوژن كە لەچوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای‌ كوردستان بەشداری دەكەن.
1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 7:47:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ