هەواڵ
قەتەر پشتوانی تورکیا دەکات
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردۆتەوە ، کە وەزیری بەرگری قەتەرە، بە وەزیری بەرگری  توركیای ڕاگەیاندوە، کە وڵاتەكەی پشتگیری لەو  ئۆپراسیۆنە سەربازیەی توركیا دەکات کە  بۆسەر رۆژهەلاتی فورات دەستی پێکردووە .

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە کە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ،خالد بن محەمەد، وەزیری بەرگری وڵاتی  قەتەر پشتگیری ئۆپراسیۆنە سەربازی یەکەی توركیا دەكات.

ئەم هەڵوێستەی وڵاتی قەتەر یەکەمین پشتوانی دەوڵەتانی عەرەبە بۆ وڵاتی تورکیا ، ئه‌م پاڵپشتیه‌ی قه‌ته‌ر بۆ توركیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەکاتی گه‌مارۆدانی‌ قەتەر له‌لایه‌ن (سعودیه‌ و میسر و ئیمارات)ه‌وه‌ تورکیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات پشتیوانی‌ له‌ قه‌ته‌ری كرد .
1341 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 7:23:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ