هەواڵ
سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی
 ئاڕاستە


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٠/١٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی فالح فەیاز.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی و پێویستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی تەقەکردن، بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە دەستیان بەخوێنی خۆپیشاندەرانی هێمنانە و ھێزە ئەمنییەکان سوور بووە، تا رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، ھاوکات پارێزگاری لە خۆپیشاندەرانی ھێمنانە بکرێت کە دەستوور ڕیگای پێ داوە، ھەروەھا دووپاتیش کرایەوە لە گرنگی ئەنجامدانی چاکسازی پێویست لە گشت بوارەکاندا، بە جۆرێک کەژیانێکی ئازاد و باشتر بۆ ھاووڵاتیان دەستەبەر بکات.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و گرنگی بەرجەستەکردنی سەقامگیری لە وڵات کرا.
135 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 3:37:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ