هەواڵ
‎ به‌ئاماده‌بوونى حاكم قادر ته‌رمى د.پێشه‌وا له‌شارى كۆیه‌ به‌خاك سپێردرا
 ئاڕاستە
‎سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان  , به‌شداریكرد له‌مه‌راسیمێكى تایبه‌تى به‌خاكسپاردنى سه‌ركرده‌ى كۆچكردو دكتۆر پێشه‌وا تاڵه‌بانى .
‎له‌سه‌ره‌تاى مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وبه‌گه‌یشتنى ته‌رمى كۆچكردو (د.پێشه‌وا ) به‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى , پاشان به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ره‌و شارى كۆیه‌ به‌ڕێخراو له‌وێ به‌ئاماده‌بوونى بورهان سه‌عیدسۆفى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى كۆیه‌ وكه‌سوكارو هاوڕێ وهاوسه‌نگه‌رانى وژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌تێكۆشه‌ران وپیَّشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانى سنوره‌كه‌و خه‌ڵكێكى زۆرى كوردپه‌روه‌رى شارى كۆیه‌و ده‌وروبه‌رى , له‌ ته‌كی یه‌ى تاڵه‌بانى ته‌رمى پیرۆزى به‌خاك سپێردرا .
‎پێویستى ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كۆچكردوو د. پێشه‌وا له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى (ی.ن.ك)ه‌وه‌ وه‌ك لاوێكى به‌توانا و هێمن ودڵسۆز , هه‌ڵسوڕاوێكى تێكۆشه‌رى شۆڕشى نوێى گه‌له‌كه‌مان بوو , له‌ڕیزه‌كانى ڕێكخستنه‌ نهێنى یه‌كان و له‌كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكاران له‌شارى سلێمانى وپاشان له‌شارى به‌غدا چالاكانه‌ وئازاوچاو نه‌ترسانه‌ ئه‌ركه‌ سیاسى و ڕێكخراوه‌ییه‌كانى به‌سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه‌ بردوه‌ , هه‌روه‌ك له‌ زینداندا كه‌سێكى ئازاو چه‌له‌نگ وخۆڕاگربوو .
‎له‌پاش ته‌واو كردنى دوا قۆناغى خوێندن له‌كۆلیژى ڤێته‌رنه‌رى له‌شارى به‌غدا په‌یوه‌ندى هێزه‌كانى پێشه‌مه‌رگه‌و شۆڕشى نوێ وه‌ ده‌كات ودواتر به‌هۆى چالاكى شاره‌زای وبه‌رزى تواناكانییه‌وه‌ ده‌كرێ به‌ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى (ى.ن.ك) .


‎شوان كه‌ریم

273 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 3:19:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ