هەواڵ
بەوێنە : بەدەیان سیپەی شوێنی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی تێکدران
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10 /10 / 2019 بەمەبەستی ڕێگری کردن لە ڕاوکردنی باڵندەی کێوی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بەدەیان سیپی شوێنی ڕاوکردن تێکدراون و سوتێنران .

لەوبارەیەوە .شۆڕش کاکە بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند "لەپیناو پاراستنی بالندە کیویەکان و نەهیشتنی دیاردەی ڕاوکردن ڵەقەراغ دەریاجەی دوکان و بەنداو و ڕووبارەکان لەکاتژمێر (8) بەیانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەربە بەریوەبەرایەتیمان دەرجونیان ئەنجامدا بۆهەر بەش و بنکە شوینی دیاری کراوی خویان لەئەنجام دەیان سیپەی راوجیان سوتینرا و تیک درا " .

لەماوەی ڕابردووداو لەو سنورەدا هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە پێناو پاراستنی ژینگەو ڕێگری کردن لە ڕاوکردن چەندا چالاکی هاوشێوەیان ئەنجام داوە چەندان سەرپێچی کاریان دەستگیرکردووە و ڕووبەڕووی یاسایان کردوونەوە .

363 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 2:51:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ