هەواڵ
9 هاوڵاتی شەهیدبوون و 24ی تریش بوونەتە قوربانی
 ئاڕاستە

لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەشاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، بەهۆی زۆری بریندار و قوربانیان نەخۆشخانەكەیان گرفتی كەمی خوێن و پێداویستی پزیشكیان بۆ دروست بووە.
سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەشاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان ئاماری ژمارەی قوربانیانی هێرشی و بۆردوومانی فڕۆكەجەنگیەكانی توركیای بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئاشكراكرد و ڕایگەیاند: لەكۆبانی و دەوروبەری تائێستا 9 هاوڵاتی شەهیدبوون و 24ی تریش بوونەتە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی زۆری بریندار و قوربانیان نەخۆشخانەكەیان گرفتی كەمی خوێن و پێداویستی پزیشكیان بۆ دروست بووە.
وتیشی: سەرباری ئەوە توانای دابینكردنی چارەسەری تەندروستیان هەیە بۆ قوربانیان، داوایكرد هاوڵاتیان بۆ بەخشینی خوێن سەردانی نەخۆشخانەكەیان بكەن.
388 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 2:48:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ