هەواڵ
سه‌باره‌ت بەهێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوەیەكی به‌په‌له‌ ئه‌نجام ده‌درێت
 ئاڕاستە

لەسەر داوای 5 وڵاتی زلهێز نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەكاتی نیویۆرك ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سەبارەت بەهێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدەدات.
هەر یەك لەفەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و بەلجیكا و پۆڵەندا و چەند وڵاتێكی تر شەوی ڕابردوو ئیدانەی توندی هێرشەكانی سوپای توركیایان كرد بۆ سەر خاكی رۆژئاوای كوردستان و داوای بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان كرد بۆ ئەو مەبەستە.
هاوكات دوای چەند سەعاتێكی كەم لەدەستپێكردنی هێرشی زەمینی سوپای توركیا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامبدات.
 كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داخراو دەبێت و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەكاتی نیویۆرك دەستپێیدەكات.
840 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 2:30:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ