هەواڵ
لایه‌نه‌كان داوا لە ‌سه‌رجه‌م لایه‌نگران و چین و توێژه‌كان به‌شداربن
 ئاڕاستە

14 حزب و لایەنی سیاسی دژی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، کۆبوونەوەو بڕیاریاندا بۆ ئەو مەبەستە رۆژی شەممە لە شاری هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ،سكرتێری كۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێری حیزبی شیوعی كوردستان ئه‌حمه‌د شێروانی، رایگه‌یاند: لە ئەنجامى کۆبونەوەکەدا هەموو لایەنەکان چەند بڕیارێکمان داوە و رۆژى شەممە سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ین و یاداشتێك ده‌ده‌ینه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ناکرێت لە هێرشی رۆژئاوای کوردستان کوردستان بێدەنگ بین کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدەدرێت.

داواشیان لە ‌سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و چین و توێژه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی کرد کە ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد بگەیەننە جیهان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رایگشتی جیهان دروست بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئەنجامى دەدات.
138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 2:21:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ