هەواڵ
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەوز لە گەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆبوونەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

هەردوو ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنی سەوزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە  پەرلەمانی کوردستان به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان لەگەڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین و به‌رپرسانى ترى حکومی لە ئیدارەی ڕاپەڕین كۆبوونه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ 10 / 10 / 2019 هەردوو پەرلەمانتاری  لیژنه‌كانى ناوخۆ و كشتوكاڵى په‌رله‌مانى كورستانی سەر بەفراکسیۆنی سەوز سه‌ردانى ئیداره‌ى ڕاپه‌رنیان كرد و  له‌گه‌ڵ  هیوا قه‌ره‌نى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین و جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین و هه‌ریه‌ك  قائیمقامى قه‌زاڕانیه‌ به‌وه‌كاله‌ت و ابوبكر بایز قائیمقامى قه‌زاى پشده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ و لێپرسراوانى ترى سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین كۆبوونه‌وه‌ .

 ئامانج لەو كۆبوونه‌وه‌یە  گوێگرتن بوو له‌ داواكاریه‌كان و به‌دواداچوون بۆ كه‌م و كوڕیه‌كانى سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ، لای خۆیەوە هیوا قه‌ره‌نى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌رین ئاماژە کرد بەو  گیرو گرفتانه‌ى كه‌له‌ سنوره‌كه‌دا هه‌ن كه‌ خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ گرفتى یاسایی  ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێویسته‌ ئاوڕى زیاتر له‌ سنوره‌كه‌ بدرێته‌وه‌ و گرنگى زیاتر به‌ ئیداره‌ى ڕاپه‌رین بدرێت به‌ كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان له‌ سنوره‌كه‌ و گرنگی بەدەڤەرەکە بدرێت و کە پەرلەمانتاران و پەرلەمان هاوکار و پشتیوانن بن .

هەروەها لێپرسراوانی تری ئیداریش باس له‌ گرفتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و دام و ده‌گانى سنوره‌كه‌ كرا و بڕیار وایه‌ ئه‌و گرفتانه‌ به‌ڕپۆرتێك بدرێت به‌ لیژنه‌ى ناوخۆ و كشتوكاڵى په‌رله‌مانى كوردستان

لاى خۆشیانه‌وه‌ هەریەکە لە هەڤاڵان  عوسمان سێدەری و هێرش حەسەن  و  ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ناوخۆ و كشتوكاڵى په‌رله‌مانى كوردستان لە فراکسیۆنی سەوز ، ئامانجی سەردانی کردن و کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو کە بەدواداچوون و کاری جدی بۆ داواکاری و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکەن .

65 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 2:17:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ