هەواڵ
هێرشى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان بۆ رۆژئاوا تێکشكێنرا
 ئاڕاستە

میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، بۆردومانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای تورکیا لە گوندەکانی رۆژئاوای شاری کۆبانی، دووبارە دەستیپێکردەوە.

بۆردومانەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی سفتەک، بوبان، زۆرمغار، زیارە و ئاشمەی گرتەوە" و لەئێستادا بۆردومانەکە بەشێوەیه‌كی پچڕپچڕ بەردەوامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، گوندی ئاشمە لە رۆژئاوای کۆبانی کە گۆڕی "سلێمان شا"ی لێیه‌ روبەڕووی بۆردومانی چڕی تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیا دەبێتەوە.
لەئێستادا شەڕ لەچەند ناوچەیەکى سەرێکانى لەنێوان هەسەدەو سوپاى تورکیا بەردەوامەو هەسەدە رێگرێکردوە لە چوونە ناوەوەى سوپاى تورکیا بۆ ناوچەکە.
هێزەکانى هەسەدە بەردەوامن لە وەڵامدانەوەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و تائێستا ژمارەیەک هێرشى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکانیان تێکشکاندوە.
688 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 2:00:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ