هەواڵ
به‌ وێنه‌..گروپێكی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان ده‌ستگیركرد
 ئاڕاستە

ئاژانسی‌ هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ جه‌وهه‌ری‌ له‌ شاری‌ سه‌رێ‌ كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان هێرشی‌ گروپێكی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان بۆسه‌ر هاوڵاتیان شكستپێهێنا و  ده‌ستگیریان كرد.
 
ئاژانسی‌ هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ‌ بۆردوومانی‌ فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌كانی‌ توركیا به‌سه‌ر شاری‌ سه‌رێ‌ كانی‌، شانه‌یه‌كی‌ نووستووی‌ داعش له‌ناو شاره‌كه‌دا ده‌ستیان به‌ جموجوڵ‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاسایشی‌ شاره‌كه‌ تێكبده‌ن وچه‌كدارانی‌ ئه‌و گروپه‌ هه‌وڵیانداوه‌ هێرش بكه‌نه‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ و ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌.
 ‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ جه‌وهه‌ری‌ كه‌ له‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ پێكهاتوون، له‌گه‌ڕه‌كی‌ شه‌هیدان چوارده‌وری‌ ئه‌و گروپه‌یان داوه‌ كه‌ پێنج كه‌س بوون و راسته‌وخۆ ده‌ستگیریان كردوون.

214 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:36:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ