هەواڵ
سوپای توركیا لەسەرجەم میحوەرەكانەوە شكستی هێناوە
 ئاڕاستە
ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سوپای توركیا لەسەرجەم میحوەرەكانەوە شكستیهێناوە لە پێشڕەوی كردن لە رۆژهەڵاتی فوڕات بۆ رۆژئاوای ڕووباری دیجلە.
 ڕێكخراوەكە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونى كردوه‌ته‌وه‌:هێزەكانی هەسەدە توانیویانە پێش بە هێرشەكانی توركیا و میلیشیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریابگرن لە میحوەرەكانی گرێسپی، سەرێ كانیێ و مالكییە، دێیەكانی كۆبانێ، دەرباسیێ و میحوەرەكانی دیكە، هێرشبەرەكان نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەك بكەن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌:شەڕ لە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە وەستاوە و ئارامییەك لەبەرەكانی شەڕدا هەیە، بەڵام بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سەر كۆبانێ و گرێسپی و چەند ناوچەیەكی دیكە بەردەوامە هاوكات لەگەڵ كۆكردنەوەی زۆری هێزی سوپای توركیا و میلیشیا سووریاییەكان لە گرێسپی و كۆبانێ.
بەپێی ئامارەكانی ڕووانگەی سووریاش بۆ مافەكانی مرۆڤ، دوای تێكشكاندنی قۆناغی یەكەمی هێرشە زەوینییەكانی سوپای توركیا، 11 شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە و شەش كەسیش لە هێزە هێرشبەرەكان كوژراون
7044 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:35:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ