هەواڵ
قوباد تاڵه‌بانى خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەموو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە
 ئاڕاستە
قوباد تاڵه‌بانى جیگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئیرادەی کورد بە هیچ هێزێک تێکناشکێنرێت و خوێنی کوردیش وەک خوێنی هەموو مرۆڤێکی ئەمریکی و ئەوروپی ئاڵ و بەنرخە

 قوباد تاڵه‌بانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:ئیراده‌ی كورد به‌ هیچ هێزێك تێكناشكێنرێت، خوێنی كوردیش وه‌ك خوێنی هه‌موو مرۆڤێكی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی ئاڵ و به‌نرخه". 
راشیگه‌یاندووه‌:جیهان گەلێک ساڵە قەرزاری کوردە، بەڵام قەرزەكەی لە کاتی خۆیدا نادەنەوە. ئێستا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ئەو هێرش و پەلامار و كوشتارەی كە دەکرێتە سەر رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، چونكە جگە لەماڵوێرانی، كاولكاری و ئاوارەیی هیچی تری لێ بەرهەم نایەت و تەنها خزمەتكردنە بە داعش كە دوژمنی هاوبەشی هەموو دنیایە
446 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:34:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ