هەواڵ
دەرباز كۆسرەت: كورد بەخوێنی ئاڵی شكست بەپیلانی داگیركەران دێنین
 ئاڕاستە

دەرباز كۆسرەت ڕەسول له‌هێرشه‌كانی توركیا بۆڕۆژئاوای كوردستان له‌ نوسینێكدا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه‌و ده‌ڵێت: چاوەڕێین دۆستەكانمان هاوكارو پاڵپشتمان بن و بمانپارێزن لە هێرش و كۆمەڵكوژی.
دەرباز كۆسرەت ڕەسول  له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندوه‌،هەمیشە چارەنووسی كورد كوشتن و ئاوارەیی و دەربەدەری و كۆچ بووە، دەمێك ساڵە خەبات دەكەین و قوربانی دەدەین لەپێناو ئازادی و دیموكراسی و لەناوبردنی تیرۆر، بەخوێنی ئاڵی ڕۆڵە قارەمانەكانی كورد شكست بەپیلانی داگیركەران دێنین، كەچی كۆتاییەكەی هەر ئاوارەبوون و ماڵوێرانییە بۆ كورد.
دەرباز كۆسرەت  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،چاوەڕێین دۆستەكانمان هاوكارو پاڵپشتمان بن و بمانپارێزن لە هێرش و كۆمەڵكوژی.
47 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:32:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ