هەواڵ
ئه‌نجامی هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان خرایه‌ڕوو
 ئاڕاستە

ناوەندی راگەیاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگەیاند، له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی توركیادا، تا ئێستا تورکیا نەیتوانیوە بێتە ناو رۆژئاوای کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا ،ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاماژەی بەوەکردوە، له‌ ئه‌نجامی هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سێ شه‌ڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندارنبوون و تا ئەمڕۆش سوپای تورکیا نەیتوانیوە بێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا هەموو هەولێکی بۆئەوەیە کە بچێتە ناو رۆژئاوای کوردستان و هێرشی زەمینی ئەنجامبدات، بەڵام هێزەکانیان رووبەڕویان بوونەتەوە و رێگەیان پێنەداون بچنە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان.
572 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:31:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ