هەواڵ
بۆ له‌مه‌ودوا پاشماوه‌كانیش ده‌بێته‌ پێویستى و قازانجى به‌ده‌ست هێنانى پاره‌ى لێ ده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا قائیمقامى سلێمانى ڕێنمایی ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ دام و ده‌زگا حكومییه‌كان و شوێنه‌گشتییه‌كان كار له‌سه‌ر دانانى سه‌تڵى خۆڵ بۆ پاشماوه‌ جیاوازه‌كان بكرێت،له‌ ئێستادا باس له‌وه‌ ئه‌كرێت به‌هۆى جیانه‌كردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلى تایبه‌ت بۆ هه‌ر جۆره‌ خاشاكێك ئه‌و پاشماوه‌ جیاوازانه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌،سه‌رۆكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامێتیش ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌.
گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قئائیمقامى سلێمانى تایبه‌ت بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند:ئێمه‌ رێنماییمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی شار سه‌تڵى خۆڵ بۆ پاشماوه‌ جیاوازه‌كان جیابكرێته‌وه‌ و به‌تایبه‌ت پاشماوه‌ پلاستیكییه‌كان و له‌ ئێستاشدا له‌ به‌شێك شوێنه‌كان جێبه‌جێ كراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ سه‌ر راهێنانى هاوڵاتییان له‌ هه‌موو شوێنه‌ن گشتییه‌كاندا ئه‌و رێنماییه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.
وتیشى:كۆمپانیاكانى كۆكردنه‌وه‌ى خاشاكیش ئۆتۆمبیلیان جیاكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ ڕه‌نگ و نوسراویش له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بۆ چى جۆره‌ پاشماوه‌یه‌كه‌ و ڕه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پاشماوانه‌ تیكه‌ڵ بكرێت له‌ناو ئۆتۆمبیلدا.
گۆران قادر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ هه‌موو شوێنێكى شاره‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ په‌یڕه‌و بكرێت و كه‌مه‌تر له‌ مانگێكى تریش كارگه‌یه‌كى ریسایكڵین له‌ سلێمانى ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو پاشماوه‌كان به‌كار ده‌هێنرێته‌وه‌ و ئه‌و كاته‌ هاوڵاتییان خۆیان ئه‌و پاشماوانه‌ فرێ ناده‌ن چونكه‌ ده‌بێته‌ پێویستى و له‌ رووى ماددیشه‌وه‌ قازانج ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌توانرێت بفرۆشرێته‌وه‌.
118 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:30:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ