هەواڵ
حزبوڵای لوبنانی ڕەخنە لە هەڵوێستی ئەمریكا ده‌گرێت
 ئاڕاستە

سەرۆكی حزبوڵای لوبنانی رەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریكا گرت لە بەرامبەر هێرشی سەر رۆژئاوای كوردستان و رایدەگەیەنێت ئەمریكا خیانەتی لە كوردەكان كرد. 

لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان حەسەن نەسروڵا، سەرۆكی حزبوڵای لوبنانی رایگەیاندوه‌: ئەمەریكا لە شەو و ڕۆژێكدا پشتی لە كوردەكان كرد و خیانەتی لێكردن.
ناوبراو خۆی و حزبەكەی بە راست زانی بەهۆی ئەوەی پشتیان لە ئەمریكا نەبووە ودژایەتیان كردووە و راشیگەیاند: نابێت پشت بە ئەمەریكا ببەسترێت چونكە متمانەی نیە و ئەوەی پشتی پێ ببەستێت سەرشۆڕ دەبێت.
1182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2019 1:28:49 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ